سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: نابێت مووچەخۆرانی هەرێم بە سێ مانگ مووچەیەک وەربگرن

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق رایگەیاند، پێویستە مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێم مافەکانیان هاوشێوەی مافی مووچەخۆرانی دیکەی عێراق بێت و دەشڵێت، “قبوڵکراو نییە، ئەوان بە سێ مانگ تەنها مووچەیەک وەربگرن.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەگەڵ محەمەد محایەدین، سەرۆکی دادگای دەستوریی ئوردن کۆبووەوە و یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد.

لە دیدارەکەدا، جاسم محەمەد عەبود رایگەیاند، ئەرکی دادگای فیدڕاڵیی باڵا لە ئێستادا ئەوەنییە تەنها دەستوور جێبەجێ بکات بەمانای وشە، بەڵکو بەدیهێنانی بەرژەوەندی باڵای گەل و میللەت و پاراستنی یەکگرتوویی عێراقە و دابینکردنی مافە سیاسیی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی هەموو هاوڵاتییانە، ئەوەش ئەرکێکی قورسە.

وتیشی، “دادگای فیدراڵی دووپاتی کردووەتەوە، تا ئەوکاتەی نەوت و گاز هی هەموو خەڵکی عێراق بێت و داهات و سامانی نەوت هی هەموو خەڵکی عێراق بێت، دەبێت هەموو مووچەخۆران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان هەمان مافەکانی مووچەخۆران و خانەنشینانی ناوچەکانی دیکەی عێراقیان هەبێت.”

بابەتی پێشتر

نیکی هەیلی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژی نیشتمانیی عێراق چییە؟

ئەمڕۆ بۆ عێراقییەكان بە رۆژی نیشتمانی دیاریكراوە، كە هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی 92 ساڵ بەسەر رزگاربوونی عێراق لە دەسەڵاتی…
Total
0
Share