نیکی هەیلی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە

نیکی هەیلی، حاکمی پێشووی ویلایەتی کارۆلینای باشوور و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردن کشایەوە و داوای لە دۆناڵد ترەمپ کرد پشتیوانی دەنگدەرەکانی بێت.

لە وتارێکیدا کە لە شاری چارلستن لە ویلایەتی کارۆلینای باشوور پێشکەشی کرد نیکی هەیلی وتی، “ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە هەڵمەتی بانگەشە رابگرم، من ئەوەم کردووە و هیچ پەشیمان نیم”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “من هەمیشە کۆماریخواز بووم و هەمیشە پشتگیریم لە کاندیدی کۆمارییەکان کردووە، ئێستا ئەوە کاری دۆناڵد ترەمپە کە دەنگەکە بەدەستبهێنێت، ئەو دەنگانەی کە لەناوەوە و لە دەرەوەی پارتەکەماندایە”.

نیکی هەیلی تەنها لە ویلایەتی واشنتۆن سەرکەوتنی بەسەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان لە دووشەممەی رابردوو بەدەستهێنا و لە کۆی 15 ویلایەت لە 14 ویلایەتی ئەمریکادا دۆناڵ ترەمپ سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی کردنە ئامانجیان لە عێراق و سوریا: وەڵامی توندمان دەبێت هەرکاتێک و هەرچۆنێک بمانەوێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن هەرکاتێک و هەرچۆنێک بیەوێت، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە…
Total
0
Share