کەسوکاری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕی 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە

کەسوکاری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە بڕی 10 ملیۆن دینار قەرەبوو دەکرێنەوە، بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت، بڕیارەکە تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە کارمەندی تەندروستی بوون و بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق نووسراوێكی ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییە حكومی و ئه‌هلییه‌کانی سەر بە وەزارەتەكه‌ی کردووه‌ كه‌ بەپێی بڕیاری ژمارە 95ی ساڵی 2021ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەت بڕیاریداوە بە بڕی 10 ملیۆن دینار قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانە بکاتەوە، کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

پەیوەست بەو بابەتە سامان یابە عەلی، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بڕیارەکە تەنها ئەو کاسانە دەگرێتەوە کە کارمەندی تەندروستی بوون و گیانیان لەدەستداوە، واتە کەسانی ئاسایی ناگرێتەوە کە بەو ڤایرۆسە کۆچی دواییان کردووە.

 

بابەتی پێشتر

لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی خۆپیشاندان دژی هێرشەکەی سەر هەولێر ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

قائیمقامی دوکان: ناسنامەی ئەو تەرمە دیارنییە کە لە دەریاچەی دوکاندا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

بە تۆمەتی كوشتنی هاوژینەكەی، پیاوێك دەستگیركرا. پۆلیسی بەغداد دەڵێت، لە رووداوێكی تەقەكردندا ژنێك كوژرا و پیاوێك كە شۆفێری…
Total
0
Share