بەرپرسی ڕاهێنانی منداڵانی داعش لە عێراق دەستگیرکرا

دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند، ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکردووە کە بەرپرس بووە لە دامەزراندن و ڕاهێنانی منداڵان بۆ خزمەتی فکرەکانی داعش.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ 29 ی تشرینی یەکەم دژەتیرۆری عێراق ئاشکرایکردووە، “ئەندامێکی داعش بەناوی (م،ح) دەستگیرکراوە دوای ئەوەی زانیاری تەواو لەسەر ئەندامەکەی داعش کۆکراوەتەوە لە فەلوجە و پاشان لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانراوە دەستگیربکرێت”.

ڕاگەیەنراوەکەی دژەتیرۆری عێراق ئاماژە بەوەدەکات بە دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی داعش توانراوە بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پەیوەندیکردنی خەڵکی تازە بە داعشەوە یان شۆردنەوەی مێشکی منداڵان بۆ بەرژەوەندی “کاری تیرۆرستی” کۆتایی پێبهێنرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی دژەتیرۆر ئەو ئەندامەی داعش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە ئاڕاستەکردنی منداڵان بۆ فکری توندڕەوی، بەتایبەت ئەو منداڵانەی تازە پێدەگەن و لە داگیرکارییەکانی پێشوی ڕێکخراوەکەدا منداڵان براونەتە ڕیزی چالاکییەکانی داعشەوە.

بابەتی پێشتر

لەماوەی حەوت مانگدا نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتیی هەرێم ڤیزای ئێرانیان وەرگرتووە

بابەتی دواتر

سەدر لەبارەی گڵكۆی پێغەمبەر-ـەوە داوایەك ئاڕاستەی سعودیە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share