بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردن بەو شێوەیەی هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەک بەهێزتركردنی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی و وتیشی، “هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.”

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازی لە خاتوو ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا کرد و دیدارەکە بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان و مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق، ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا دووپاتكرایەوە.

لە دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، دەبێت مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ واقیع و پێویستییەكانی ئەمڕۆی ناوچەكە بگونجێت و ببێتە مایەی سەقامگیریی ناوچەكە، بۆ ئەمەش پشتیوانیی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عیراق و هاوپەیمانان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە خزمەت بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیکەی دیدارەكە بوو و بیروڕای لەبارەوە ئاڵوگۆڕكرا، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆك بافڵ هەڵوێستی یەكێتی روونكردنەوە و وتی، یەكێتی پێداگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لەو وادەیەی دیاریكراوە، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەبوو تاوەكو سیستمێك پەیڕەو بكرێت كە گوزارشت لە هەلومەرجی ئەمڕۆی هەرێمەكەمان بكات و ببێتە مایەی بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی.

وتیشی، “هەڵبژاردن بەو شێوەیەی كە هەبوو زیاتر دەبووە مایەی لەكەداركردنی ئەزموونی هەرێم نەك بەهێزتركردنی.”

بابەتی پێشتر

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: نابێت مووچەخۆرانی هەرێم بە سێ مانگ مووچەیەک وەربگرن

بابەتی دواتر

میسر واژۆکردنی رێککەوتنێکی لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بە بەهای 20 ملیار دۆلار راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. سبەینێ كرایە پشوو

بەبۆنەی رێوڕەسمی عاشووراوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سبەینێ یەكشەممەی كردە پشوو. میدیاكانی عێراق لە زاری ئەمیندارێتیی…
Total
0
Share