توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەست قەڵەوی لەرادەبەدەر دەناڵێنن یەک ملیار کەسی تێپەڕاندووە.
توێژینەوەکە لە گۆڤاری لانسێتی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، 879 ملیۆن کەسی پێگەیشتوو و 159 ملیۆن مناڵ تا ساڵی 2022 تووشی قەڵەوی لە رادەبەدەربوون.
ئامارەکان ئاشکرایدەکەن، تێکڕای قەڵەوی لەنێوان منداڵان و هەرزەکاران لە ساڵانی 1990 بۆ 2022 چوار هێندە زیادیکردووە، هاوکات لە نێوان ژناندا دوو هێندە و لە پیاوانیشدا سێ هێندە زیادیکردووە.
ئامانج لە توێژینەوەکە دۆزینەوەی رێگەیەکە لە سەرەتای لەدایکبوونی منداڵەوە تا دەگات بە قۆناغەکانی دیکەی ژیانی، لە رێگەی سیستمی خۆراک و شێوازی ژیانەوە رێگری لە قەڵەوبوونی بکرێت.