مەترسییەكانی خۆرگیران لەسەر چاوەكان چین؟

لە كاتی خۆرگیراندا، باس لە زیانەكانی سەیركردنی خۆر بە شێوەیەكی راستەوخۆ لەسەر بینایی و چاوەكانی مرۆڤ دەكرێت، بەڵام تا ئێستا زانیوتە ئەو زیان و مەترسییانە چین؟

پسپۆڕانی چاو هۆشداریدەدەن لە زیانەكانی سەیركردنی خۆر لە كاتی خۆرگیراندا و دەڵێن، كاریگەریی گەورەی دەبێت لەسەر تەندروستیی چاوەكان و تێكدانی توانای بینین و تەنانەت لەدەستدانی بینایی.

دكتۆر دێرێ لەتیف پزیشكی پسپۆڕی چاو و نەشتەرگەریی چاوەكان رایگەیاند، “لە كاتی خۆرگیراندا بە هیچ شێوەیەك راستەوخۆ سەیری خۆر مەكە، چونكە لەو كاتەدا دەبێتەهۆی سووتانی خانەكانی تۆڕی چاو”.

لەبارەی هەمان پرسەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم هۆشداری دا لەوەی بینینی خۆرگیران دەبێتەهۆی لەدەستدانی بینینی هەمیشەیی و دەڵێت، “زیانەکان بە خێرایی روودەدەن بەبێ هەستکردن بە هیچ ئازارێک، بەڵام لەدەستدانی بینین تا دوای خۆرگیران روونادات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
زیاتر ببینە

هەوکردنی ماسولكەكانی دڵ گومان دەخاتە سەر ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا

دوای تۆماركردنی چەندین حاڵەتی هەوكردنی ماسولكەكانی دڵ لەدوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، لێكۆڵینەوە دەكرێت دەربارەی نیشانەكانی دوای بەكارهێنانی ڤاكسینەكانی…
Total
0
Share