چۆن دوای مانگی رەمەزان خەوت رێکدەکەیتەوە؟

سروشتی مانگی رەمەزان، گۆڕانکاری بۆ بەشێک لە خەڵکی دروست دەکات، بەهۆی ئەوەی هەندێک شەوان تا کاتێکی درەنگتر دەمێننەوە، یاخود هەندێکی دیکە بۆ پارشێو هەڵدەستن و چەند کاتژمێرێک لە بەیانی زوودا بە ئاگا دەمێننەوە و دواتر دەخەونەوە، رەنگە هەندێکیان تووشی تێکچوونەکانی خەو ببن.

پزیشکان سەبارەت بەم بابەتە تەندروستییە دەڵێن، دوای مانگی رەمەزان، گەڕانەوەی خەڵک بۆ رۆتینی ئاسایی خۆیان، بەتایبەتی کارەکانیان، بەهۆی ناهاوسەنگی نێوان چالاکییەکانی شەو و رۆژیان، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی و ئەدای کارکردنیان دروست دەکات و پێویستە زوو خۆیان رابهێننەوە.

هادی جەرداق، راوێژکاری پزیشکی هەناوی ئاماژە بەوە دەکات، دوای رۆژانی جەژن پێویستە خۆمان بخەینە سەر رۆتینێکی باش بۆ گەڕانەوە بۆ رەوتی ئاسایی ژیان، زۆر گرنگە کاتژمێرەکانی خەوتن و بەئاگابوون کۆنتڕۆڵ و رێکخراوبن.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی گرنگە، خواردن و خواردنەوەکانە، پێویستە خواردنی قورس لە کاتەکانی درەنگی شەودا نەخورێن و لەلایەکی دیکەشەوە پێویستە لە خواردنەوەی چا و قاوە بە دووربن لە درەنگانی شەودا.

هاوکات لەگەڵ دوو خاڵەکەی سەرەوەدا ئاماژەی بە خاڵێکی دیکە کردووە، ئەویش پێویستی دوورکەوتنەوەیە لە مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە درەنگانی شەودا کە رێگردەبن لە خەوێکی تەندروست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: ئەو ئەپڵیکەیشنانەی تایبەتن بە کێش دابەزاندن زیانیان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەو ئەپڵیکەیشنانەی مۆبایلە زیرەکەکان کە تایبەتە بە دابەزاندنی کێش و وەرزشکردن زیانیان لە سوودەکانیان زیاترە.…
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
Total
0
Share