لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا حكومەت هەمواری یاسای بودجە بۆ پەرلەمان بنێرێت.

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووە، بە گەیشتنی رەشنووسی یاسای بودجە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجە دەكات بە مەبەستی ئامادەكردنی بۆ دەنگدان.

وتیشی، “لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆدەبێتەوە بۆ دیاریكردنی خشتەیەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ و چارەسەركردنی گرفتەكان”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم هۆشداری دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share