بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان: ڕاییکردنی مامەڵەی خانووبەرە تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەبێت

وەزارەتی داد، ڕایگەیاند، ڕاییکردنی مامەڵەی خانووبەرە تەنیا بە کارتی نیشتمانی دەبێت. وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گشتاندنێک…
Total
0
Share