سەرچاوەکان: کازمی بە نهێنی لەگەڵ ئێرانییەکان ڕێککەوتووە بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان، ڕایانگەیاند کە کازمی لە ڕێککەوتنێکی نهێنیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕێککەوتوون بۆ وەستاندنی هێرشی موشەکی سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق.

میدیا عێراقییەکان لە زاری سەرچاوە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە کە مستەفا کازمی لە ڕێگەی دانوستانی تایبەت و نهێنییەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی ڕێککەوتووە تاوەکو هێرشەکەنیان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئێران ڕابگرن کە لەلایەن ئەو گروپە چەکدارانەوە ئەنجام دەدرێت مەیلدارن بۆ ئێران و ئەو وڵاتەش دەسەڵاتی هەیە بەسەریاندا.

دامەزراوەکانی ئەمریکا و لەناویشیاندا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕوبەڕووی هێرشی موشەکی بووەوە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی تۆمەتبار بە لایەنگری ئێران و زۆرینەیان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکاوە وەڵامدراونەتەوە و لە دەوروبەری باڵیۆزخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە دیاریکردنی نرخی مۆلیدەدا پێویستە رەچاوی بارودۆخی ژیانی هاوڵاتییانی کەرکوک بکرێت

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لەگەڵ فەلاح خەلیل، قائیمقامی کەرکوک بەدواداچوون دەکات بۆ میکانیزمەکانی پەسەندکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان…
Total
0
Share