تەندروستیی عێراق دوو حاڵەتی دیكەی كۆلێرای ڕاگەیاند

تەندروستیی عێراق دوو حاڵەتی دیكەی كۆلێرای لە دوو پارێزگای دیكە ڕاگەیاند.

وه‌زاره‌تەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەنجامەكانی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی ته‌ندروستیی گشتی، جگه‌ له‌ حاڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ له‌ پارێزگاكانی موسه‌نا و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له‌ پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراون.

جەختیشی كردووەتەوە، سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی له‌ ئاماده‌باشیدان و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ خستووته‌ كار.

تەندروستیی عێراق جەختیشی كردووەتەوە، تیمی تایبه‌ت ده‌نرێنه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه‌ و چاودێری حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

بابەتی دواتر

حكومەت بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سائیرون سێ پەرلەمانتاری خۆی دوورخستەوە

هاوپەیمانیی سائیرونی سەربە ڕەوتی سەدر ئاشکرایکرد سێ پەرلەمانتاری هاوپەیمانییەکەیان دوورخستووەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوون بە بنەما ناوخۆییەکان گێڕاوەتەوە.…
Total
0
Share