قەڵاکەی دێرین ئەحمەد تەقێندرایەوە

دوای ئەوەی دوێنێ بە بڕیاری دادوەر شوێنی نیشتەجێبوونی دێرین ئەحمەد، ناسراو بە کوێخا دێرین رووخێندرا و تەقێندرایەوە، ئەمڕۆ قەڵای سەرەکی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێندرایەوە.

دێرین ئەحمەد، ناسراو بە کوێخا دێرین کە پلەی نەقیب بووە لە هێزەکانی 70، لە رۆژی 12ی شوباتی 2024 لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەڵاتووە بەهۆی ئەوەی تۆمەتباربوو بە تەقەکردن لە بازرگانێک و بەو هۆیەوە لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوەی لەسەر دروستکرا.

دوێنێ ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی کوێخا دێرین بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، “دادوەر بڕیاریدا دەستبگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزارەوەی تۆمەتبار، (دێرین  ئەحمەد) و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.”

هەر دوێنێ، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، “پاش ئەوەی کاتژمێر 12:10 خولەکی شەوی 29 لەسەر 30ـ ی 1ی 2024، لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی تەقە لە هاوڵاتی ئەحمەد کامیل فەقێ، سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندارکرا، دوای رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکرد، سەرئەنجام لە رۆژی  30ی 1ی 2024، بەپێی مادەی 405 – 31ی یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتباری سەرەکی و تەقەکەر ئەحمەد عەبدولرەزاق عەلی دەستگیرکرا”.

‌‎باس لەوەشکراوە، “دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناو و دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی ئومێد کەمال هاوکاری کردووە کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لەلای (دێرین  ئەحمەد محەمەد) ناسراو بە (کوێخا دێرین) بە بڕیاری ناوبراو تاوانەکەیان ئەنجامداوە”.

دیمەنی کاتی تەقاندنەوەی قەڵاکە لەم لینکەوە ببینە:

https://www.facebook.com/share/v/TBx75MLL7KksBXwT/?mibextid=oFDknk

بابەتی پێشتر

241 ملیۆن دۆلار خستنەڕووی ئەمڕۆی بانکی ناوەندیی عێراق بوو

بابەتی دواتر

ئەو پۆلیسەی لە کەرکوک هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەمریكا پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكات

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەپاڵپشتیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، جنیڤەرگالیتۆ، جێگری…
Total
0
Share