لە هەولێر منداڵێک ماوەی 20 ڕۆژە جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیارنییە

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵان ماوەی 20 ڕۆژە لە لە گەڕەکێكی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیارنییە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، “ڕۆژی 7/3/2022، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراینەوە کە منداڵێک لەلای نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نییە”.

باسی لەوەش كردووە، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە منداڵەکە لەهەمان شوێن جێهێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان سێ بۆ چوار ساڵە و بە وتەی خۆی ناوی “هەناسە ڕێبازە”.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر، “لە ئێستادا کەیسەکەی لەژێر لێکۆڵینەوەیە لە نوسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیە و ماوەی بیست ڕۆژە هەناسە ڕێباز لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و کەسوکاری دیار نییە و کەسیش بەدواداچوونی نەکردووە.”

ئەوەش هاتووە، “لەسەر فەرمانی دادوەر بڕیاردرا بە بڵاوکردنەوەی ناو و وێنەی لە کەناڵ و پەیجە فەرمییەکانی سەر بە حکومەت، بۆیە ئێمە لێرەوە بڵاوی دەکەینەوە و داوا دەکەین هەرکەسێک زانیاریی هەیە دەربارەی ناونیشانی کەسوکاری (هەناسە)ەوە، دەتوانێت پەیوەندیمان پێوەبکات لە ڕێگەی هێڵی گەرمی ژمارە 119، بۆ ئەوەی بتوانین بە کەسوکاری شاد بکەینەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی…
Total
0
Share