لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستبەسەر نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، بڕی نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش، دەستیبەسەرداگیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش- سلێمانی، بڵاویکردەوە، لەدوای بەدواداچوون و چاودێریی ووردی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەکان، بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگی راپەڕین، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە لە رۆژی 10ی کانوونی دووەمی 2024 لە سنووری گوندەکانی (زەڵێ – زێوکە)ی ئیدارەی راپەڕین، هێزەکانی ئاسایش لە بۆسەیەکی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕوبونەوە و تەقەکردن روویدا.

باس لەوەشدەکات، لەئەنجامدا تۆمەتباران بۆ ئەودیوو سنوورەکان هەڵاتن و دەستبەسەر بڕی  نۆ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختەمان دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی…
Total
0
Share