ئەو پۆلیسەی لە کەرکوک هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

لە شاری کەرکوک پۆلیسێک دەستگیرکرا کە پێشتر هێرشیکردبووە سەر هاوڵاتییەکی مەدەنی.

د. ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بڵاویکردەوە، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک کە تێیدا دەردەکەوێت کارمەندێکی پۆلیس لەشاری کەرکوک دەستدرێژی دەکاتە سەر هاوڵاتییەکی شارەکە، پەیوەندیم بە نووسینگەی بەڕێوبەری پۆلیسی کەرکوکەوە کرد و هاتەسەرخەت، ئێستا ئەو کارمەندە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

ئاشکراشیکرد، تا کۆتایی کەیسەکە بەدواداچوون دەکەین تا سەرپێچیکاران بەسزای یاسایی خۆیان دەگەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لەبارەی سەردانی بژمێرەکانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری…
Total
0
Share