بەهۆی فرۆشتنی گۆشتی نەشیاوەوە گۆشتفرۆشییەک داخرا

گۆشتفرۆشییەک بەهۆی ئەوەی گۆشتی بێمۆر و ناتەندروستی فرۆشتووە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە داخرا.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، گۆشتفرۆشی بیلال لە شەقامی 30 مەتریی سلێمانی گۆشتی بێمۆر و ناتەندروستی فرۆشتووە و داخراوە.

بەپێی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەو گۆشتفرۆشەدا گۆشتی بێمۆر فرۆشراوە بە هاوڵاتییان، لەهەمانکاتدا گۆشتی بێمۆر فرۆشراوە بە چێشتخانەکان، ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییە و گۆشتی بێمۆر لە هەر گۆشتفرۆش یان چێشتخانەیەکدا ببینرێت راستەوخۆ دادەخرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم. دەشڵێت، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان…
Total
0
Share