پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری كەركوك گواستییەوە، لە ئەمڕۆوە ئامادەكارییەكان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستیپێكرد كە بڕیارە سبەی دووشەممە كۆبوونەوەكە ئەنجامبدرێت.
پێشتر پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند، هەر كات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەنجامبدرێت كورد و یەكێتی ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن.
وتیشی، “هەفتەی رابردوو بە نووسراو ئاگاداركراینەوە كە ئەنجومەنی نوێی پارێزگای كەركوك لە1ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات، بەڵام دواتر پێمانراگەیەندراوە كە كۆبوونەوەكە دواخراوە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو كە دواخستنەكەش بۆ ئەوە بووە دەرفەت بدرێتە لایەنەكان بۆ رێككەوتن.