بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم كەمدەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی نەوت لە زۆربەی كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان كەمیكردووە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، پێشتر حكومەتی هەرێم رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەكرد، ئێستا كە هەناردەی نەوت وەستاوە زۆرینەی كۆمپانیاكان بەرهەمهێنانیان راگرتووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئەو كۆمپانیایانە توانای عەمباركردنی نەوتیان بۆ ماوەی چەند مانگێك نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر حكومەتی عێراق نەوتی هەرێم وەربگرێت دوای ماوەیەك لەكاركردن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
Total
0
Share