گوگڵ دەیەوێت بە زیرەکیی دەستکرد تواناکانی خزمەتگوزاریی نەخشە بەرزبکاتەوە

گوگڵ رایگەیاند، کاردەکات بۆ تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد لە خزمەتگوزاریی نەخشەدا کە بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسانتر شوێنەکانیان بدۆزنەوە.

کۆمپانیای گوگڵ ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تەکنەلۆجیایانەی کە دەیخاتە ناو نەخشەکانییەوە هاوکاری بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی شوێنەکان یاخود ئەو شتانە بدۆزنەوە کە جێگەی سەرنجیان بێت.

ئەو کۆمپانیایە دەشڵێت، “بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بیەوێت سەردانی شارێکی دیاریکراو بکات، تەنها پێویستە ناوی شارەکە بنووسێت لە لیستی گەڕان لە نەخشەکاندا، دواتر زیرەکیی دەستکرد گەڕانێکی گشتگیر ئەنجامدەدات و زانیاری دەربارەی گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکە و شوێنەکانی بازاڕکردن و چالاکییە بازرگانییەکان لەگەڵ وێنەی ئەو شوێنانە، هەڵسەنگاندن، و پێشنیارەکانی بۆ شوێنەکانی سەردانکردن پیشانی بەکارهێنەر دەدات”.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، لە رێگای LLMsەوە زانیاری وردی نەخشە سەبارەت بە زیاتر لە 250 شوێن لە سەرانسەری جیهان شیدەکەنەوە و یارمەتی بەکارهێنەران دەدەن بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی کە دەیانەوێت سەردانیان بکەن و باشترین بژاردەیان پێشکەش دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەورەترین بەکاربەری پلاستیکن.. توێژینەوەیەک: نەهەنگەکان ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، نەهەنگەکان ڕۆژانە ملیۆنان مایکرۆپلاستیک دەخۆن، ئەمەش وایانلێدەکات گەورەترین بەکاربەری پلاستیکبن لەسەر ئەم هەسارەیە. توێژینەوەکە باس…
Total
0
Share