بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازبکات، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نیو کاتژمێر دواخرا.
بڕیار بوو کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکات، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووان بۆ 11:30 خولەک دواخرا.
بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هاوکاری یاسایی بکرێت، دواتریش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای سزادان بکرێت.
هەر لە کۆبوونەوەکدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە بکرێت.