بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو لە نزیک قەزای داقوق بە هێزێکی حەشدی شەعبیدا تەقییەوە و دوو ئەندامیان برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “لە ناوچەی وادی شای سەر بەقەزای داقوق لە کاتی گەڕان و پشکنیندا، بۆمبێکی چێنراو بە هێزێکی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوە”.

بەپێی زانیارییەکان دوو ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی برینداربوون و دۆخی تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە.

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە هەر یەک لە سوپای عێراق و حەشدی شەعبی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەندامانی داعش لە قەزای داقوق دەستپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیایی داوە مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، قسەی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی چارەنووسی مووچەوە، ئاشكرادەکات. غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share