كێشەی دواكەوتنی مووچە بە یەكجاریی چارەسەردەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی، بە كرداری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە خەرجیی كرداری”ئینفاقی فیعلی” جیاكراوەتەوە و ئەوەش گرفتی دواكەوتنی مووچە چارەسەردەكات، بەڵام هێشتا ئەم بڕیارەی دادگا لە یاسای بودجە جێگیرنەكراوە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لیژنەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و سەردانی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد كە بیرۆكەی جیاكردنەوەی مووچەی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی گەڵاڵەكرا لە ئێستادا بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و بە كرداری مووچەی فەرمانبەران لە خەرجیی راستەقینە جیاكراوەتەوە و بەو پێیە گرفتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان چارەسەركراوە و حكومەتی عێراقی ئەو پارەیە لە پشكی هەرێم لە بودجە دەبڕێت.

وتیشی، ” بۆ گەرەنتی چارەسەری هەمیشەیی مووچە پێویستە لە هەمواری یاسای بودجەی 2024 لە دەقی ماددەی 11 مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە خەرجیی كرداری دەربهێندرێت و لە خشتەی خەرجییەكانی هاوپێچی بودجەش جێگیربكرێت ئەوەش تاكە رێگایە بۆ گەرەنتی دوانەكەوتنی مووچە و بەردەوامی ناردنی بۆ ھەرێمی كوردستان”.

بابەتی پێشتر

محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share