راکان جبوری ئامادەی پڕۆسەی سوێندخواردنی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک نابێت

لەگەڵ ئەوەی بڕیارە ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی بخۆن، بەڵام راکان جبوری، پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک ناتوانێت ئامادەبێت.

ئەمڕۆ ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبەردەم سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی کەرکوک سوێندی یاسایی دەخۆن، بەڵام راکان جبوری ئامادەی پڕۆسەی سوێند خواردنەکە نابێت بەو پێیەی تا هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، ناوبراو لەپۆستەکەی دەمێنێتەوە.

سەرجەم كاندیدە سەرکەوتووەکانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بە شێوەیەکی جیاواز و لە دادگا سوێندی یاسایی بخۆن.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی دواتر

گوندێکی سنووری ماوەت بۆردومانکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share