دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە ماوەی هەفتەیەكدا 10 كەس بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیركراون.
دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویكردەوە، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بە چەند تۆمەتێک و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژانی 18 تا 22ی كانونی دووەمی 2024 لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، تەقەکردن و دروستکردنی پشێوی و ئاژاوەگێڕی 10 كەسیان دەستگیركرد.
دەشڵێت، “دەستگیرا بەسەر سەرجەم ئەو چەکە بێمۆڵەتانەی بەکارهێنرابوون”.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەکانی ( 413، 342 و 495) لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و دۆسیەکانیان رادەستی یاسا کراون، وەك ئەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم دەیڵێت.