پیاوە بێلانەكەی هەولێر بۆ خانەی بەساڵاچووان گوازرایەوە

دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی پیاوێكی بێلانە و مانەوەی لە شەقامەكانی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی دەڵێت، بۆ خانەی بەساڵاچووان گوازراوەتەوە.

یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو ڤیدیۆی بەساڵاچوویەكی بێلانە لە كەناڵەكانی راگەیاندن بڵاوبووەوە، تیمێكی خانەی بەساڵاچووانیان راسپارد، بەشێوەی مەیدانی سەردانی بەساڵاچووەكەیان كرد و بۆ خانەی بەساڵاچووانیان گواستەوە.

وتیشی، “ئەو بەساڵاچووە خەڵكی حللەیە و پێشتریش تیمی خانەی ئێمە داوایان لێكردبوو بچێتە خانە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئالودەبوونی بە خواردنەوە كهولییەكان ئامادەنەبوو لە خانەی بەساڵاچووان بژیت”.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد لەكاتی بوونی حاڵەتی لەو جۆرە، بەر لە وێنەگرتن و بڵاوكردنەوەیان، خانەی بەساڵاچووانی لێئاگاداربكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارام هادی: نیشاندانی سلێمانی وەک شارێکی ناسەقامگیر هەوڵێکە بۆ تۆڵەکردنەوە لە ناسنامەی ڕەخنەگرانەی شارەکە بەرامبەر بە تاکڕەویی پارتی

ئارام هادی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان، نووسینێکی سەبارەت بە هەوڵی میدیاکانی پارتی بۆ ترساندنی خەڵکی شاری سلێمانی بڵاوکردەوە و…
Total
0
Share