هەڤاڵ یوسف لەسەر چیای کێوەڕەش ونبووە

لە شەوی رابردووەوە گەنجێکی دانیشتووی قەزای رانیە چووەتە سەر سەر چیای کێوەڕەش و نەگەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی شاری رانیە بەناوی هەڤاڵ یوسف تەمەن 25 ساڵ کە بە ووتەی کەسوکاری باری دەروونی ناجێگیرە، چووەتە چیای کێوەڕەش و نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین و بەرگری شارستانی و پاراستنی دارستان و ژینگەی راپەڕین بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی ناوبراودا.

داوایشیکرد، تیمی شاخەوانان و هاوڵاتییانی سنووری رانیە و دەوروبەری دەکەین هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بن لە گەڕان بەدوای دۆزینەوەی هاوڵاتیی ناوبراو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەڵگەڤیدیۆی شکاندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵگە ڤیدیۆی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی بڵاوکردەوە. دەزگای ئاسایش لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share