وەزارەتی پەروەردە داوایەک ئاڕاستەی بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکات

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم داوا لە بەرێوەبەری خوێندنگەکان دەکات سبەینێ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمدا هاتووە، بە مەبەستی سەرکۆنەکردنی تاوانی هێرشکردنە سەر هەولێری پایتەخت و بۆ ڕێزگرتن لە رۆحی پاکی شەهیدانی ئەو تاوانە و بریندارەکانی، رۆژی یەکشەممە لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وەزارەتی پەروەردە، خولەکێک راوەستان لەگەڵ سروودی ئەی ڕەقیب بەر لە دەستپێکردنی وانەی یەکەم ئەنجام بدرێت.

داوایشیکردووە، بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن وتارێک پێشکەش بکەن لەبارەی ئەو ستەم و تاوانە کە هیچ بیانوویەکی نەبووە و نییە، هەروەها جەخت لە گەیاندنی پەیامی خۆراگریی و ئیرادە بەرزی کوردستانیان و ئاشتیخوازی بکەنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوقافی سلێمانی روونکردنەوەیەک سەبارەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی ئەمڕۆی مزگەوتی بەختەوەری پێکهێنا. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و…
Total
0
Share