وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچە لە گەنجینەكان دەكات

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی لە گەنجینەكان كردووە بۆ تەمویلكردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوەكان.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، پێشتر لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە داوای لیستی مووچە لە هەرێمی كوردستان كرابوو لە ئێستادا دەست بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵ دەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دوو رۆژی رابردوودا ئەو داوایە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە.

بابەتی پێشتر

پارتی كرێكاران: نایەكسانی ساڵانە بەبڕی 43 ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی بەریتانیا دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

لیوای 21ی پاسەوانی سنوور روونكردنەوەیەكی سەبارەت بە رووداوەكانی بیارە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share