ئەو هونەرمەندە کوردەی هەمیشە شادی لێدەباری، کۆچی دوایکرد

نەوزەر ئازادی، ئەو هونەرمەندە کوردەی لە 60 کانی سەدەی ڕابردوو ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە کۆمیدیای کوردی و ئێرانیدا.

نەوزەر ئازادی لە ساڵی 1939 لە کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و تا پێش شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران هەمیشە بە دەموچاوێکی شادی ئامێز و کۆمیدی لە بەرنامە و ئاهەنگەکاندا دەناسرا.

ئەمڕۆ 18 ی شوبات، نەوزەر ئازادی لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایکرد، دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مابوویەوە.

نەوزەر کەسایەتییەکی کۆمیدی بوو کە لەسەر ئاستی ئێران ناسرابوو و هەمیشە بەرنامە و ئاهەنگەکانی بینەرێکی زۆری پڕ لە شادی و پێکەنینی هەبوو.

ئازادی، کارە هونەرییە کۆمیدییەکانی زیاتر فارسی بوون و بە زمانی کوردیش چەند کارێکی هەیە، ئەو لە دوای ساڵی 1979 یەکێک بوو لەو هونەرمەندە ئێرانییانەی کە ئێرانی بەجێهێشت و لە غەریبیدا سەرینایەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە ناساندنی گۆڕانی و میوزکی کوردی بە هونەرمەندە فارس زمانەکانی سەردەمی خۆی.

بابەتی پێشتر

لیستەر سیتی 1-3 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

ئەو مامۆستایەی وتی "بە قۆپییە دەرچوم" ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share