ئەنجومەنی وەزیران ئاستەنگەكانی داخستنی چەكفرۆشان و ”گوشارە ناڕەواكان”ی عێراق تاوتوێدەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و ” هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق” تاوتوێدەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا ئەم تەوەرانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس:

– ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشەوەچوون و ئاستەنگەکانی بەردەم داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک و دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

– پێشنووسی پڕۆژەیاسای نوێی کار.

– ڕاپۆرتی دارایی هەرێم لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2022 بۆ خستنەڕووی داهات و خەرجییەکان.

– هەنگاوە دەستووری و یاساییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی گوشارە ناڕەواکانی وەزارەتی نەوتی عێراق.

بابەتی پێشتر

ئەپڵ نرخی ئامێرەکانی دادەبەزێنێت بۆ هەر کەسێک بیەوێت ئامێرە کۆنەکەی بگۆڕێت

بابەتی دواتر

دوای پێنج ڕۆژ هێشتا كەشناسی دەڵێت خێرایی با زیاتردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share