ئۆتۆمبێلێكی دزراو بۆ خاوەنەكەی گەڕێندرایەوە

ئۆتۆمبێلە دزراوەكە

ئاسایشی راپەڕین دەستگیركردنی دوو كەس بە تۆمەتی دزی رادەگەیەنێت و ئۆتۆمبێلێكی دزراویش بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای کرد کە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری (مینی پاس) لێدزراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییانەوە دەست بە گەڕان و بەدواداچوون کرا.

سەرەنجام شەوی 26 لەسەر 27ی ئەم مانگە لەناو شارۆچکەی رانیە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (س.ق.ح.) و (س.م.و.) دەستگیركران، وەك ئەوەی ئاسایشی راپەڕین ئاماژەی پێداوە و ئەوەشی خستەڕوو، دواتر لە ناوچەی پیشەسازیی رانیە ئۆتۆمبێلە دزراوەکە دۆزرایەوە و گەڕێندایەوە بۆ خاوەنەکەی.

تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی (444)ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: لە خوێندنگەکانی دەرەوەی شار کاتێک دوو مامۆستا خانەنشین ببن ئەو خوێندنگەیە پەکیدەکەوێت

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات، خانەنشینبوونی مامۆستایان لە دەرەوەی شار گرفتی زۆری بۆ دروستکردووین. بەناز ڕەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی…
Total
0
Share