كونسوڵخانەی ئەمریكا روونكردنەوە لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رەتیدەكاتەوە لە هێرشەكەی شەوی دووشەممەدا هیچ دامەزراوەیەكی ویلایەتە یەكگرتووەكان كرابێتە ئامانج.

كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لە بەرامبەر ئەو هەموو هەواڵە نادروستانەی لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبوونەتەوە، دەمانەوێت روونیبکەینەوە کە لە هێرشەکانی ئێران لە 15ی کانونی دووەمدا هیچ ناوەندێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیانیان بەرنەکەوتوون.

دەشڵێت، “بە توندی ئیدانەی هێرشە پڕتوندوتیژی و بێماناکانی ئەمدواییەی ئێران دژی هاوڵاتییانی مەدەنیی هەرێمی کوردستان و هێرشە درۆنییە بەردەوامەکانی سەرتاسەری ناوچەکە دەکەین”.

كونسوڵخانەی ئەمریكا هێرشەكە بە “پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق” ناودەبات و سەرەخۆشیش ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەكات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداربووان دەخوازێت.

 

 

بابەتی پێشتر

ئۆپیك پێشبینی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە 2025دا دەكات

بابەتی دواتر

پادشای بەریتانیا رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share