پادشای بەریتانیا رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

کۆشکی باکینگهام بڵاویکردەوە، چارلزی سێیەم پادشای بەریتانیا هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەی هەڵاوسانی پرۆستات رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی کۆشکی باکینگهام_دا هاتووە، هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری هەڵاوسانی پرۆستات چارلزی سێیەم رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و بۆ ماوەیەک لە ئەرکە فەرمییەکانی دووردەکەوێتەوە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە، پادشا سوورە لەسەر ئەوەی وردەکاری چارەسەرییەکانی بڵاوبکاتەوە بە ئامانجی هاندانی پیاوانی دیکە کە هەمان نیشانەی نەخۆشییەکەی ئەویان هەیە سەردانی نەخۆشخانە بکەن و پشکنینی پێویست بکەن.

ئەمە لە کاتێکدا کۆشکی کنسینگتۆن بڵاویکردەوە، شازادە کەیت شازادەی وێڵز و هاوسەری ولیام شازادەی جێنشین نەشتەرگەرییەکی لە سکیدا بۆ ئەنجامدراوە و لە نەخۆشخانەیە.

بابەتی پێشتر

كونسوڵخانەی ئەمریكا روونكردنەوە لەبارەی هێرشەكەی هەولێر بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share