گەرمیان.. دوو کەس بە فیشەک برینداربوون و چەند کەسێکیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکران

ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوو کەس بە فیشەک بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵێکی 14 ساڵانە و شەش کەسیش بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکراون.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن 14 ساڵان فیشەکی لەدەستدەرچووە و خۆی بریندارکردووە و هاوکات کەسێکیش تەقەی لێکراوە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە و بریندار کراوە”.

لەسەر ڕووداوەکانی کوشتن، پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ  چوارشەمە لەگەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار بەچەکی تاپڕ تەقە لەهاوڵاتیەک کرا و کوژرا، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە یەک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ح – ع – ج) خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی کەلار کرد”.

هاوکات پۆلیس ئاشکرایکردووە، ” بەتۆمەتی کوشتنی گەنجەکەی نزیک قەڵای شێروانە پۆلیس پێنج کەسی دەستگیرکردووە، دوای لێکۆڵینەوە و سود بینین لە کامێرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بەتۆمەتی کوشتنی گەنجێک پێنج کەسیان دەستگیرکرد”.

لە بەرواری 2/2/2022 تەرمی گەنجێک بەناوی (ع – م -غ ) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی ناحییەی  ڕزگاری سەربەقەزای کەلار لەنزیک قەڵای شێروانە دۆزرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی هیوا: لەپێناو بەرژەوەندیی چارەخوازان ڕۆژانی پشووش دەوام دەکەین

نەخۆشخانەی هیوا بەردەوامیی دەوامی نەخۆشخانەکە لە ڕۆژانی جەژندا بەڕووی چارەخوازان ڕادەگەیەنێت. نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو بەرژەوەندیی…
Total
0
Share