وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لەمساڵدا گواستنەوەی گشتی لە تەواوی وڵاتدا کارا دەکەین

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، “لەمساڵدا سیستمی گواستنەوەی گشتی لە وڵاتدا کارادەکرێت و نەینەوا وێستگەی یەکەم دەبێت و دواتریش لە پارێزگاکانی دیکە جێبەجێدەکرێت”.

مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، “وەزارەت بە نیازە سیستمی گواستنەوەی گشتی لە تەواوی وڵاتدا کارا بکات بە گرێبەستکردن لەگەڵ زانکۆکان و دانانی پاسی سور لە ناوەند و ناوچە گرنگەکان، جگە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەردەوام و کاتی تایبەت، بەمەرجێک بە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی کار بکات”.

دەشڵێت، “نەینەوا دەبێتە یەکەم وێستگە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و دواتر لە پارێزگاکانی دیکە بەردەوامی پێ دەدرێت، هەروەها دەمانەوێت لەمساڵدا سەرجەم خزمەتگوزاریەکانی گواستنەوەی گشتی بگۆڕین بۆ سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی”.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەشی ئاشکرا کرد، “گرێبەست لەگەڵ زیاتر لە زانکۆیەک لە بەغداد، نەجەف، نەینەوا، بەسرە، سەڵاحەدین و کەرکوک کراوە بە مەبەستی وەرگرتنی پاسی سور بۆ گواستنەوەی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن”.

بابەتی پێشتر

پێشەوا هەورامانی لەسەر مووچە و بودجە روونکردنەوەیدا

بابەتی دواتر

بیڵ گەیتس: لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا ژیریی دەستکرد ژیانمان دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی بۆ ئێران دواخرا

سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێَراق بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دواخرا. میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە،سەردانەكەی محەمەد حەلبووسی،سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share