بیڵ گەیتس: لەماوەی 5 ساڵی داهاتوودا ژیریی دەستکرد ژیانمان دەگۆڕێت

دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی رایگەیاند، تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد لە زۆر بواردا کاریگەری دەبێت هەر لە پەروەردەوە هەتا تەندروستیی ئاسانکاری بۆ ژیانی مرۆڤ دەستەبەر دەکات.

بیڵ گەیتسی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەداوە، نیگەرانییەکان سەبارەت بە ژیریی دەستکرد لەکاتی زیاتر پەرەسەندنی و لەدەستدانی کار وەک ئەو نیگەرانییانەن کە بۆ تەکنەلۆجیای سەرەتای سەدەی 20 هەبوون، شوێنی ئەو کارانەی بەهۆی ژیریی دەستکردەوە لەناودەچن بە هەلی کاری نوێ پڕ دەکرێنەوە.

بیڵ گەیتس ئاماژەی بەوەکرد، لە 5 ساڵی دیکەدا ژیریی دەستکرد ژیانی هەموو کەسێک ئاسان دەکات، ئەو تەکنەلۆجیایە زۆر تەیبەتمەندی هەیە و کارەکان لە هەموو بوارەکاندا ئاسان دەکات، وەک مامۆستا وانە دەڵێتەوە، ئامۆژگاری تەندروستیی دەکات و هاوکار دەبێت لە نووسینی وشەی نهێنیی و پشتیوانی تەکنیکی ئەنجام دەدات.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: لەمساڵدا گواستنەوەی گشتی لە تەواوی وڵاتدا کارا دەکەین

بابەتی دواتر

کارگەیەکی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە تایلاند تەقییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share