چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە کەربەلا لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا كوژرا

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چالاکوانێکی مەدەنی لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە کەربەلا كوژرا.

میدیا عێراقییەکان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی کەربەلاوە بڵاویانکردەوە، ئیهاب جەواد محەمەد چالاکوانی مەدەنی و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی کەربەلا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن دوو کەسی چەکدارەوە کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە ماتۆڕسکیلیان پێبووە و تاوانەكەیان بە دەمانچە ئەنجامداوە، لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا تەقەیان لێکردووە و کوشتوویانە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەکانی عێراق دژی حکومەت و گەندەڵی و بێکاری و خراپیی گوزەرانی خەڵک دەستیپێکرد، توندوتیژی كەوتەوە و ژمارەیەكی زۆر خۆپیشاندەر بوونە قوربانی، فشارەكان بوونە هۆی  دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.

لە دەستپێكی خۆپیشاندانەكانیشەوە بەردەوام چالاكوانان و ڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكان بەئامانجدەگیرێن و تیرۆردەكرێن، بەردەوام حكومەتی فیدراڵ بەڵێنی سزادانی ئەنجامدەرانی تیرۆركردنەكان دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ ئەنجامێكی دیار بۆ هیچ یەكێك لە دۆسیەكانی تیرۆركردنی چالاكوانان بەدینەهاتووە.

بەپێی ئامارەكان، 560 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان لە کاتی خۆپیشاندانەکان لە شارە جیاوازەکانی عێراق کوژراون، لەنێویشیاندا دەیان چالاکوانی مەدەنی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراون.

بابەتی پێشتر

عێراق گەڕێکی دیکەی دانوستان سەبارەت بە ئاو لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share