(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس سێ خاڵی لە ئودینێزی داماڵی و کریستیانۆ گەڕایەوە لوتکە

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ گەڕایەوە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆ

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس بردنەوەی بەرانبەر ئودینێزی تۆمارکرد.

یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئودینێزی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی خانمە پیرەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لاڤیکیا سنیۆرا لە خولەکەکانی 31 و 50 و 70 و 93 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ) و فیدریکۆ کیێزا و پاولۆ دیبالا، تاکە گۆڵەکەی ئودینێزی لە خولەکی 89 لەلایەن مارڤین زیگیلارەوە تۆمارکران.

بردنەوەی بیانکۆنێری دوای ئەوەدێت، کە لە کۆتا هەفتەی قۆناغی یەکەم لە ساڵی 2020 بە دۆڕاندن بەرانبەر فیۆرنتینا کۆتاییهات و گومان لەسەر ئاستی کریستیانۆ و هاوڕێیانی دروستبوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس بەکۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی سیریا ئەی دوو پلە سەرکەوت بۆ پێنجەم، یانەی ئودینێزی ڕکابەریشی بە 15 خاڵەوە لە پلەی 14ی ڕیزبەندی یانەکانی ئیتاڵیا جێگیربوو.

لەسەر ئاستی تاکە کەسی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ ژمارەی گۆڵەکانی ئەم وەرزەی بۆ 14 بەرزکردەوە و لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی کالچیۆی گرتەوە.

بابەتی پێشتر

نایجیریا.. 100 كەس كوژران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر هوێسکا تۆمارکرد و پلەیەک سەرکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share