یۆڤانتۆس چوار گرێبەستی گەورە ئەنجام دەدات

ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس بەنیازی ئەنجامدانی چوار گرێبەستی گەورەیە تا بتوانێت وەرزی داهاتوو بە بەهێزی بگەڕێتەوە.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت كە زۆر نزیكە لە ئیدارەی یۆڤانتۆسەوە، چوار یاریزان لە ژێر چاودێری بەڕێوەبەری كارەكانی یانەكەدان.

دوانیان ڕازی بوون كە پۆگبای فەرەنسی و دی ماریای ئەرجەنتینین، دوانەكەی تریش لە گفتوگۆدان، كە ئەوانیش گابریال خیسۆسی بەرازیلی و كۆلیبالی سەنیگالین.

ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێیوایە گەر بتوانن پۆگبا و دی ماریا و كۆلیبالی و گابریال خیسۆس بكڕن، ئەوا دەتوانن نەك تەنها لەسەر ئاستی ئیتاڵیا، بەڵكو لەسەر ئاستی ئەوروپاش ڕكابەری بكەن.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن كێشەی زۆرە و تەنها ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی نییە

بابەتی دواتر

ڕاستی نزیكبونەوەی مۆرینیۆ لە پاریس سانجێرمان بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share