(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە بردنەوەی بەرانبەر هوێسکا تۆمارکرد و پلەیەک سەرکەوت

بەرشلۆنە بە گۆڵێکی دی یۆنگ یەکەم بردنەوەی ساڵی 2021ی تۆمارکرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە بردنەوەیەکی شەرمنانەی بەرانبەر هوێسکا تۆمارکرد.

هوێسکا لە یاریگای ئالکواراز میوانداری بەرشلۆنەی کرد و یاری نێوانیان بە بردنەوەی کەتەلۆنیەکان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمەوە مێسی و هاوڕێیانی گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی 27 بە ئەسیستێکی ناوازەی پوڵگا، فرینکی دی یۆنگ تاکە گۆڵی ڕوبەڕوبوونەوەکەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی کومان هێرشەکانیان چڕتر کرد، هەوڵی بێوچانیاندا ئەنجامەکە فراوانبکەن، بەڵام بەهۆی کەمتەرخەمی هێرشبەرانەوە سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی ئالڤارۆ فێرناندێز، یارییەکە بەهەمان ئەنجامی تایمی یەکەم کۆتاییهات (0-1).

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە بە کۆکردنەوەی (28) خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی 2020/2021ی لالیگاوە بۆ پلەی پێنجەم سەرکەوت، یانەی هوێسکاش بە 12 خاڵەوە لە پلەی 20ی ڕیزبەندی و ناوچەی مەترسیدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس سێ خاڵی لە ئودینێزی داماڵی و کریستیانۆ گەڕایەوە لوتکە

بابەتی دواتر

(فۆتۆ) خاوێنکردنەوەی یاریگای مێندۆزۆرزا لە بەفر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share