بەرشلۆنە لە واژووکردنی بۆندی دیپای-دا هەڵەی کردووە؟

بۆندی واژووکراوی نێوان یانەی بەرشلۆنە و مێمفس دیپای هۆڵەندی هەڵەیەکی کارگێڕی تێدایە، بەهۆیەوە یاریزانەکە دەتوانێت هاوشێوەی مێسی ماڵئاوایی بکات.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بەندێک لە بۆندی واژووکراوی نێوان بەرشلۆنە و مێمفس دیپای لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە مشتومڕ دروستبووە.

هەندێک لە ئەندامانی یانە پێیانوایە، بۆندی دیپای هاوینی 2023 کۆتاییدێت و هیچ بەندێک لە بۆندەکەیدا جێگیرنەکراوە بۆ نوێکردنەوەی، بەڵکو تەنها ئەوە باسکراوە کە دەکرێت جەمسەری یەکەم (بەرشلۆنە) بەبێ گەڕانەوە بۆ جەمسەری دووەم (دیپای) بۆندەکە بۆ وەرزێکی دیکە نوێبکاتەوە.

لە بەرامبەردا سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ئازولگرانا بە سەرچاوەکەی ڕاگەیاندووە، بەندی نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی بۆندی دیپای لە دانوستاندنەکاندا تەنها باسکراوە، بەڵکو لە بۆندەکەدا جێگیرنەکراوە، بۆیە ناوبراو دەتوانێت لە هاوینی 2023 بەبێ هیچ ڕێگرییەک و بەبێ بەرامبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی پێشتر

نوێترین ڕیزبەندی.. بایرن باشترینی ئەوروپایە و ئینگلیزییەکان لە لوتکەدان

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی پۆلی 12 ئاگاداردەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share