(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و بەنفیکا براوەی چوونی قۆناغی (16)ی چامپیۆنزلیگ بوون

ئەمشەو چوارشەممە، دوو یاریی چوونی قۆناغی (16)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و بەنفیکا براوەبوون.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا، یانەی بوروسیا دۆرتمۆند لە یاریگای “سیگناڵ ئیدۆنا پارک” میوانداریی چێڵسیی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام لە بەرژەوەندیی “ڤێستیڤالین” کۆتایی هات.

گۆڵەکەی دۆرتمۆند لە خولەکی 63 لەلایەن کەریم ئادیمی-یەوە‌ تۆمارکرا.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی کلەپ بروجی بەلجیکی.

یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی سوورپۆشەکانی پۆرتوگال کۆتاییهات.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 51 و 88 لەلایەن جواو ماریۆ (لێدانی سزا)، داڤید نێریسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامه‌ تۆمارکراوه‌کان‌، یانەکانی بوروسیا دۆرتمۆند و بەنفیکا توانیان باڵادەستی نیشانبدەن و هەنگاوێک لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیکببنەوە، بەوپێیەی یانەکانی چێڵسی و کلەپ بورج لە یاریی گەڕانەوەدا پێویستیان بە بردنەوە دەبێت بە گۆڵێک زیاتر بۆ ئەوەی بلیتی سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بەهێزەوە ئیڵچی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لەبارەی حەجەوە ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share