ئەمەل جەلال: داهاتی گەشتوگوزار لە ساڵی 2023 دا لە 17% زیادیکردووە

ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، ئەمساڵ داهاتی گەشتوگوزار بەراورد بە ساڵی 2019 بەرێژەی 17% زیادیکردووە.

ئەمەل جەلال لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئێستادا سێ هەزار و 100 بنکەی چالاکی گەشتیارییمان هەیە، کە دابەشبووە بەسەر ناوچە گەشتیارییەکان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم لەگەڵ سنووری چوار ئیدارە سەربەخۆکان، جگە لەوەش نزیکەی 80 هەزار شوێنی مانەوەمان هەیە، ئەمەش یەکێکە لەو پێداویستییانەی بۆ گەشتیاران دەستەبەر دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبواری وەبەرهێنانی گەشتیاری لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 55 پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئەنجامدراون، کە خۆی دەبینێتەوە لە حەوت ملیار و 387 ملیۆن و 699 هەزار و 880 دۆلار سەرمایەگوزاری.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمشەو خەڵاتی زە بێست دابەشدەکرێت؛ مێسی پاڵێوراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە گفتوگۆ دەكەین کە ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست دەداتە…
Total
0
Share