ئەو منداڵە کوردەی کەوتە بیرێکەوە تەرمەکەی دەرهێندرایەوە

تەرمی ساڵح عەبدۆ ئەو منداڵە کوردەی لە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان کەوتە بیرێکەوە دەرهێندرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ساڵح عەبدۆ ئەو منداڵەی دوێنێ لە گوندێکی سەر بە کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان کەوتە بیرێکەوە دوای گیانلەدەستدانی تەرمەکەی دەرهێندرایەوە.

ئەو بیرەی ساڵحی تەمەن هەشت ساڵانی تێکەوتبوو قووڵییەکەی 130 مەتر بوو، لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا لەناویدا تەندروستی باش بوو، بەڵام بەهۆی تەنگەبەری شوێنەکە و نەمانی ئۆکسجین تێیدا لە کاتژمێرەکانی دواتردا گیانیلەدەستدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆش بە هاوکاریی خەڵكی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی تەرمەکەی دەرهێندرایەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: سەرەتای مانگی نۆ یەکەم قۆناغی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی یەکەمی دابەزینی پلەی گەرمی دەستپێدەکات و ئەگەری بارانبارینیش هەیە. پشتیوان پێنجوێنی،…
Total
0
Share