حكومەتی هەرێم ڕۆژی دووشەممەی كردە پشوو

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەپاڵ ڕۆژی یەكشەممە ڕۆژی دووشەممەش بكاتە پشوو لەفەرمانگەكاندا بەهۆی دەنگدانەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، “حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 11ی مانگ لە پاڵ ڕۆژی یەکشەممە بکاتە پشووی فەرمی”.

هۆكارەكەشی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە، “بەھۆی بەشداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هێزە ئەمنییەکان لە ڕۆژی دەنگدان بۆ پاراستنی ئارامی بنکەکانی دەنگدان و مانەوەی ژمارەیەک لە فەرمانبەران لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تا ئەو کاتەی دەنگەکان جیا دەکرێنەوە و ڕۆشتنی دەنگدەرێکی زۆر بۆ دەرەوەی شارەکانیان بۆ دەنگدان”.

بڕیارە سبەی یەكشەممە هەڵبژاردنی گشتی پێشوەختەی عێراق ئەنجامبدرێت و 25 ملیۆن كەسیش مافی بەشداریكردنیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

لە مەلەوانگەیەكی كەركووك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین،”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی…
Total
0
Share