نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بەجۆرێک هەر ئۆنسەیەک نرخەکەی گەیشتە سەروو 2050 دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بەرزە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەردا هات، بە جۆرێک هەر ئۆنسەیەک 10 دۆلاری چووەتەسەر، بە جۆریک هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 2056 دۆلار و هەر کیلۆیەک زێڕ بەرامبەر بە 66 هەزار و 87 دۆلارە و هەر گرامێکیش بەرامبەر بە 66 دۆلارە.

لە بازاڕە نێوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان نرخی زێڕ بەم جۆرە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 به 450 هەزار دینار

هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 به 390 هەزار دینار

هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 به 470 هەزار دینار

هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 به 510 هەزار دینار

بەگشتی بازرگانان پێشبینی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا دەکەن لەمساڵدا بە 166 خاڵ، کە زیاترە لە رێژەی بەیانی هەینی کە 150 خاڵ بوو، دوای بەرزبوونەوەی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ 2060 دۆلار.

بە گوێرەی چاودێرێکی ئابووری زێڕ کە قسەی بۆ رۆیتەرزکردووە، هەر ئۆنسەیەک زیڕ بۆ 2071 بۆ 2079 دۆلار بەرزدەبێتەوە لەماوەی داهاتوودا.

وا پێشبینی دەکرێت، لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا رێژەی سوود کەمبکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا لە دەریای سوور، نرخی زێڕ رووی لەبەرزبوونەوەی زیاتر کردووە.

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 206 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

ئەمەل جەلال: داهاتی گەشتوگوزار لە ساڵی 2023 دا لە 17% زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share