ئەمشەو خەڵاتی زە بێست دابەشدەکرێت؛ مێسی پاڵێوراوە

رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ‘زە بێست’ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە کاتژمێر 10:30ی ئەمشەو بەڕێوەدەچێت، لەم رێوڕەسمەدا باشترینەکانی ساڵی تۆپی پێی دەستنیشان دەکرێن.

خەڵاتەکانی زە بێست پێکهاتووە لە (نۆ خەڵات) خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاو لە جیهاندا دیارترینی ناو خەڵاتەکانە و زۆرترین چاوی لەسەرە و لەلایەن فیفاوە پڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت.

نۆ خەڵاتەکەی زە بێست بەم شێوەیە دابەشدەکرێت:

1. باشترین یاریزانی پیاوان
2. باشترین راهێنەری پیاوان
3. باشترین گۆڵپارێزی پیاوان
4. باشترین یاریزانی خانمان
5. باشترین راهێنەری خانمان
6. باشترین گۆڵپارێزی خانمان
7. جوانترین گۆڵی ساڵ
8. یاریی خاوێن
9. باشترین هاندەر

چەندین یاریزان کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی ‘زە بێست’ دەکەن، لە نێویشیاندا هالاندی نەرویجی، یاریزانی یانەی مانجستەر سیتی، مباپێی فەڕەنسی، یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان و مێسی ئەرجەنتینی، یاریزانی یانەی ئینتەر میامی، کێبڕکێ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی پیاوی ساڵی 2023 دەکەن.

بەپێی ئەو رێنماییانەی فیفا بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دیاریکردووە، دەستکەوتەکان و ئاستی یاریزانەکان لە نێوان 19ی 12ی 2022 تاوەکو 20ی 8ی 2023 پێوەری بەدەستهێنانی خەڵاتەکە دەبێت.

بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین راهێنەرانی پیاوان، پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلانی ئیتاڵی و لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ناپۆلی ئیتاڵی پاڵێوراون بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە باشترین ڕاهێنەری ساڵی 2023.

خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزیش یەکێکی دیکەیە لە خەڵاتەکانی زە بێست، تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی و یانەی ریال مەدرید، ئێدەرسنی گۆڵپارێزی بەڕازیلی و یانەی مانچێستەر سیتی، یاسین بۆنۆی گۆڵپارێزی مەغریبی و یانەی هیلالی سعودی، کێبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین گوڵپارێزی ساڵی 2023 دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەمەل جەلال: داهاتی گەشتوگوزار لە ساڵی 2023 دا لە 17% زیادیکردووە

بابەتی دواتر

ئەمریکا بەنیازە سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق و سوریا بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share