نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئالینا ڕۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە.
لە كۆبوونەوەیەكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر ـ بەغداد و گفتوگۆی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان تاوتوێكران و بیروڕایان گۆڕییەوە سەبارەت بە دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان و چەند پرسێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێكران.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی كوشتنی پارێزەرێك راگەیاند

بابەتی دواتر

ئەو کاندیدەی دەبێت بە سەرۆکی پەرلەمان چەند دەنگی پێویستە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share