ئەو کاندیدەی دەبێت بە سەرۆکی پەرلەمان چەند دەنگی پێویستە

گەڕی یەکەمی دەنگدان بە کاندیدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی هات و لە گەڕی دووەمدا هەر کاندیدێک بۆ سەرکەوتن پێویستی بە زۆرینەی سادە واتە 50+1 ی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەن هەیە.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیاربوو لەدوای کۆتاییهاتنی گەڕی یەکەمی دەنگدان بە نیو کاتژمێر دانیشتنی ئەنجومەن دەستپێبکاتەوە و گەڕی دووەمی دەنگدان بە کاندیدەکان دەستپێبکات، بەڵام وا دیارە رێکەوتنی لایەنەکان کاتێکی زیاتری دەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، شەعلان کەریم تا ئێستا چانسی زۆرترینی بردنەوەی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە، بەڵام، لە گەڕی دووەمدا پێویستی بە 50+1 ی دەنگەکان هەیە، کە دەکاتە 166 دەنگ، بۆیە ئەمەش پێویستی بە رێکەوتنی پێشوەختەی لایەنەکانە.
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا وا بڕیارە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمشەو کۆتایی بێت و یەکلایی بکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەوە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد تاوتوێكران

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەمشەو بەفر و باران بەردەوام دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share